خۆی و منداڵه‌كه‌شی كوشت
وێستگه نیوزـ
خانمێكی كۆڵۆمبی دوای ئه‌وه‌ی قهزارهكان زۆریان بۆ هێنا، ماڵه‌كه‌ی چۆڵ كرد و بێ لانه مایه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا له پردێكه‌وه خۆی فڕیدایه خواره‌وه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
جێسی پاولا مۆرینۆ كروز، ئه‌و خانمه كۆلِۆمبیه ته‌مه‌ن 32 ساڵه‌یه كه به‌هۆی قهزارییهوه ماڵه‌كه‌ی لێ سه‌ندرا، دواتریش له‌گه‌ڵ كوڕه ته‌مه‌ن 10 ساڵه‌كه‌یدا به‌ناوی مای سیبالۆز، له‌سه‌ر پردی لا ڤاریانتێ له ناوچه‌یه‌كی خۆرئاوای كۆڵۆمبیا خۆی فڕێدایه خواره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ، پێش ئه‌وه‌ی خۆیان فڕێ بده‌نه خواره‌وه، منداڵه‌كه‌ی زۆر له دایكی پاڕاوه‌ته‌وه ئه‌و كاره نه‌كات، به‌ڵام به‌قسه‌ی نه‌كردوه و بڕیاره‌كه‌ی خۆی بۆ كۆتایی هێنان به‌ژیانیان بردوه‌ته‌سه‌ر سایته‌كه چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و خانمه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له‌كاته خۆشهكانیدا له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه.
PM:08:28:09/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 22860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت