مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: داعش به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی مالیكییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی عیراقدا گرت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا
وێستگه نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراقه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی عیراقدا گرت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی شوباتی 2019، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا و به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا.
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتی: "كاتێك ئه‌مریكا له عیراق كشایه‌وه، وڵاته‌كه‌ی بۆ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتر به‌جێهێشت كه به‌شێك له پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پشتگوێ خست و جۆرێك له ئاژاوه‌ی دروست كرد كه چه‌كدارانی داعش سوودیان لێبینی و به خێراییه‌كی زۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌دا 40ی خاكی عیراقدا گرت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له پێویستی دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه له كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا و دروست نه‌كردنی بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه كرده‌وه.
وتیشی: "پێویسته رێگا نه‌درێت به تیرۆریستان و چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌نه‌وه كه له ئه‌نجامی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكووری سوریا دروست ده‌بێت".
له كۆنگره‌كه‌دا چاوش‌ئۆغڵو باسی له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بچووككراوه ده‌رباره‌ی سوریا كرد كه له "ئه‌ڵمانیا، ئوردون، سعودیه، به‌ریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان" پێكدێت و وتی: "ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه زیاد له ئه‌مریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ (یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل) ده‌كه‌ن، به‌ڵام توركیا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ واشنتۆن و مۆسكۆ ده‌كات، سه‌قامگیری سوریا له‌هه‌موان زیاتر بۆ ئێمه گرنگه و پێشوازی له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی باشی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "زانیارییمان هه‌یه كه هه‌ندێك وڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی بچووككراوه رێگری له پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌ن و پشتیوانی گروپه تیرۆریستییه‌كان له ئیدلب ده‌كه‌ن له‌پێناو شكستپێهێنانی رێككه‌وتننامه‌ی سوچی".
سه‌رچاوه: RT
PM:09:15:07/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت