بێ ماكیاج و بێ فۆتۆشۆپ
وێستگه نیوزـ
مایا دیاب، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی یه‌كه‌م وێنه‌ی بوێرانه‌ی خۆی به‌بێ ماكیاج و بێ فۆتۆشۆپ بڵاوكرده‌وه، به‌وه‌ش سروشتی جوانییه راسته‌قینه‌كه‌ی ده‌رخست و له جوانیی ده‌ستكردنی جیاكرده‌وه.
مایا دیاب له نوێترین كاری‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌بێ ماكیاج و فۆتۆشۆپ خسته‌سه‌ر به‌رگی چاپه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گۆڤاری BAZAARی جیهانی و له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه نوسیویه‌تی: "متمانه و ئازایه‌تیم هه‌یه كه به‌بێ ماكیاج و فلته‌ر و فۆتۆشۆپ له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤارێك ده‌ربكه‌وم".
دیاب ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت به‌بێ ماكیاج به سروشتی ده‌ربكه‌وم و وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆم به شێوازێكی نوێ پیشان بده‌م"، ئاشكراشیكردوه كه ماڵه‌كه‌ی ته‌نها شوێنه كه به سروشتی تیایدا خۆی نیشان بدات.
سه‌باره‌ت به هه‌ست و نه‌سته‌كانی، ئه‌و خانمه لوبنانیه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌ندێكجار غه‌مبار و هه‌ندێكجاریش توڕه‌یه و ده‌گری، به‌ڵام له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ده‌بێت هه‌میشه دڵخۆش ده‌ربكه‌ون و بزانن چۆن ره‌فتار ده‌كه‌ن، هاوكات خۆی به كه‌سێكی پڕله‌سۆز و شه‌فاف وه‌سفكردوه و ده‌ڵێت هه‌ندێكجار هه‌ست ده‌كه‌م كه‌سێكی لاوازم.
گۆڤاری ناوبراو ئاشكراشیكردوه كه مایا به‌نیازه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مارگه‌یه‌كی بازرگانی به‌ناوی خۆیه‌وه ده‌ربكات.
دوایین كلیپی مایا دیاب، گۆرانییه‌ك بوو به‌ناوی "نور العین" كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌دیهێنا و له‌سه‌ر ئاپی "انغامی" نزیكه‌ی 5 ملیۆن و 500 هه‌زار بیسته‌ری تێپه‌ڕاند.
له‌كاتی تۆماركردنی ئه‌و كلپیه‌دا و له روداوه‌كانی پشت په‌رده‌دام مایا له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كاندا ده‌كه‌وێت و دواتر یاریده‌ده‌ری كامێرامانه‌كه فریای ده‌كه‌وێت.
PM:04:47:31/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 7740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت