داعش ده‌ستی به‌سه‌ر پێنج ناوچه‌ی عیراقدا گرت
وێستگه نیوز –
به‌رپرسێكی ئیداری رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج ناوچه‌ی پارێزگایه‌ی دیاله‌دا گرتووه.
حارس ئه‌لروبه‌یعی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئه‌بو سه‌یدا رایگه‌یاند كه پێنج ناوچه‌ی پارێزگایه‌ی دیاله كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئه‌بو سه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌و ناوچانه بریتین له(جلبی، ئه‌بو كرمه، ئه‌لمخیسه، ناوچەکانی دەوروبەری ئه‌بو خه‌نازیر و ئه‌لكبه)".
پێشتریش عه‌واد ئه‌لروبه‌یعی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ناحیه‌ی ئه‌بو سه‌یدا رایگه‌یاند كه له ئه‌بی كرمه ئه‌لوه‌قفی باكووری رۆژهه‌ڵاتی دیاله پۆلیسێك به گولـله‌ی قه‌ناس كوژراوه.
هه‌روه‌ك چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌عقوبه رایانگه‌یاند كه دوو بۆمبی ده‌نگی له شه‌قامی سه‌ره‌كی گه‌ڕه‌كی ئه‌لموعه‌لمین ته‌قیونه‌ته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئه‌بو سه‌یدا له پارێزگای دیاله له كاتێكدایه كه له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركوك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستیان به جموجوڵ كردووه‌ته‌وه چه‌ندین هێرشیان بۆسه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له گونده‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجام داوه.
له 10ی حوزه‌یرانی 2014، داعش پارێزگای موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌واو ژماره‌یه‌كی زۆر له ناوچە سونییه‌كانی عیراقی داگیركرد.
له كۆتایی مانگی 12ی ساڵی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق سه‌ركه‌وتنی هێزه عیراقییه‌كانی به‌سه‌ر رێكخراوی داعش راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: دیجله
PM:08:23:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 15452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت