یەکگرتوو: قسەکانی ڕێبوار تاڵەبانی پەیوەندی بە ئێمەوە نییە


وێستگە نیوز-

یەکگرتووی ئیسلامیی ڕایگەیاند لێدوانەکەی ڕێبوار تاڵەبانی کە پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بە مافی پارتی زانیبوو ڕەتدەکاتەوە و جەختیکردەوە ئەوە بۆچوونی شەخسی ناوبراو و پەیوەندی بە یەکگرتووەوە نییە.

هیوا میرزا وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە "لێدوانەكەی رێبوار تاڵەبانی لە بارەی پۆستی پارێزگاری كەركوك ڕاو بۆچوونی خۆیەتی".

وتەبێژی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو لێدوانە گوزارشت لە هەڵوێستی فەرمی یەكگرتوو ناكات.

ئەوە لە کاتێکدایە ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی بەوەکالەتی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک کە لە دوای ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەرەوە شارەکەی جێهێشتووە، ڕایگەیاندبوو بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەر پارتی دەکەوێت.


PM:07:13:23/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت