پزیشكه لێدراوه‌كه‌ی شاری سلێمانی كوردستانی به‌جێهێشت
د. بەختیار ئەمین بارام
وێستگه نیوز-
له‌تۆمارێكی ده‌نگیدا كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، بڵاویكرده‌وه د. بەختیار ئەمین، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه كوردستانی بەجێهێشت.
شه‌وی 19/1/2019 لە سلێمانی چەند چەکدارێک له‌گه‌ڵ بەختیار ئەمین بارام كه یه‌كێكه له‌پزیشكه‌كانی شاری سلێمانی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان و چه‌كداره‌كان له‌پزیشكه‌كه ده‌ده‌ن و برینداری ده‌كه‌ن.
د. بەختیار ئەمین بارام، پسپۆری ئێسك‌و شكاوی لەتۆمارێكی دەنگیدا بڵاویكردوەتەوە دەڵێت "برایان‌و خوشكان من دكتۆر بەختیار ئەمین بارامم، دوێنێ 22 ی مانگ هەرەشەیەكی جدی لەسەر ژیانم بو لەلایەن تاوانبارانەوە كە لێیان دام لەبەرئەوە كوردستان‌م بەجێهێشتوە".
راشیدەگەیەنێت كوردستانی بۆ كاتێكی زۆر كورت جێهێشتوە‌و بە مەبەستی شكات كردن گەراوەتەوە بۆ ئەوروپا، هەرئەمرۆش پۆلیسی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات ئەو كەسانەی دەستگیركراون تۆمەتبارن بە دۆسیەی تەقەكردن لە د. بەختیار ئەمین، دەشڵێت " تۆمەتبارەكان بە بریاری دادوەر‌و بەپێی ماددەی 413 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون".
ئه‌م رووداوه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستكرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی لێیدراوه هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌كدارانه‌ش ته‌قه‌شیان له‌پۆلیسیش كردووه كه ویستوویانه بێن به‌هانایه‌وه.
دوای ئه‌م رووداوه نوسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بڵاویكرده‌وه ڕووداوی تەقەکردن لە پزیشکەکەی سلێمانی هیچ پەیوەندی بە ناوبراوەوە نییە و ئاماژەی بەوەکرد بەبێ هۆ پزیشکەکە ناوی ئەوانی بردووە و تەشهیریکردووە و جەختیش دەکاتەوە سکاڵا لەسەر لایەنی بەرامبەر تۆماردەکەن.
نوسینگەی رۆژنامەوانیی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئەوەی خستوەتەڕوو "چەند ڕۆژێكە ڕووداوی دەمەقاڵێیەكی بەڕێز دكتۆر بەختیار ئەمین و چەند هەڤاڵێكی پێشمەرگەی یەكێتی لەسەر جادە بۆتە قسەوباسی گەرمی هەندێك كەناڵی ڕاگەیاندنی چەند لایەنێكی سیاسی".
هه‌ر ئه‌مرۆ ئه‌مڕۆ له‌راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند "ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ی كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو له دۆسیه‌ی دكتۆر به‌ختیار ئه‌مین بارام، ئه‌مڕۆ خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری كرد".
پۆلیس رایگه‌یاند كه ناوه‌كانیان بریتییه له "(ك، م، أ) له‌دایكبووی 1988 و (أ، م، م) له‌دایكبووی 1999 و (ع، م، أ) له‌دایكبووی 1980، به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 413 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا كه به تۆمه‌تباران بووه".
PM:04:24:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 11100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت