دوو وڵاتی جیهان پێویستیان به 80 ملیۆن ئافره‌ته
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد كه دوو گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان له‌رووی دانیشتوانه‌وه، پێویستیان به 80 ملیۆن ئافره‌ته تا بتوانن هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ پیاوان رابگرن.
رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆ-ی چاپی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه كه چین و هندستان به‌ده‌ست كه‌میی ژماره‌ی ئافره‌ته‌وه ده‌ناڵێنن و به‌پێی نوێترین راپۆرتی رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤیش ئه‌و دوو وڵاته 80 ملیۆن ئافره‌تیان پێویسته.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی هندستان و چین هه‌ر 120 پیاوێك به‌رامبه‌ر 100 ئافره‌ته، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه رێژه‌ی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز ناهاوسه‌نگه.
چاودێران وتویانه، سیاسه‌تی "ته‌نها یه‌ك منداڵ" كه له ساڵی 1979ه‌وه تا 2015 چین په‌یڕه‌وی كردوه، یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بۆ دروستبونی ناهاوسه‌نگی له رێژه‌ی نێر و مێدا، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێك له چینییه‌كان كه ده‌زانن كۆرپه‌له‌كه‌یان مێینه‌یه، له‌باری ده‌به‌ن.
راپۆرته‌كانی پێشوتریش باسیان له‌وه‌كردوه كه سیاسه‌تی "ته‌نها یه‌ك منداڵ" له چین بوه‌ته‌هۆی كه‌میی ده‌یان ملیۆن ئافره‌ت له‌و وڵاته و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له چه‌ند ساڵی داهاتوودا جیاوازیی نێوان رێژه‌ی نێر و مێ له‌و وڵاته بگاته 30 ملیۆن كه‌س.
PM:02:40:22/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت