چاوش‌ئۆغڵو: له‌كاتی شه‌ڕی حه‌له‌ب سێ شه‌و نه‌خه‌وتین
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌رۆشیی وڵاته‌كه‌ی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و رێگریكردن له بونه‌قوربانیی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، ریگه‌یاند: له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی شاری حه‌له‌ب سێ شه‌و نه‌خه‌وین.
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی چادرگه‌یه‌كی گه‌نجان له شاری ئه‌سته‌نبوڵ، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئه‌جیندای تایبه‌ت به‌خۆیان له سوریا هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك توركیا په‌رۆشی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته و هاتنه‌كایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری نین.
راشیگه‌یاند: له‌كاتی شه‌ڕ و قه‌یرانی شاری حه‌له‌ب، توركیا هاوكاریی روسیای كرد بۆ رزگاركردنی 45 هه‌زار هاوڵاتیی سوریا و له‌گه‌ڵ ئێرانیش هه‌ماهه‌نگیی كردوه له‌پێناو گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له‌و وڵاته، وتیشی: له‌كاتی تێكچونی دۆخی حه‌له‌ب، سێ شه‌و خه‌و نه‌چووه چاومان.
سه‌باره‌ت به بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له سوریا، چاوش‌ئۆغڵو وتی: "هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ستیان به‌گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی جیاواز كرد، به‌ڵام سیاسه‌تی توركیا نه‌گۆڕه ئه‌ویش پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه له تیرۆرستان و هێنانه‌كانیی ئاشتی و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی".
PM:02:24:22/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت