به‌ڤیدیۆ..دزێكی قۆشمه‌چی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراقی هەژاندوە
وێستگه نیوزـ
زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عیراق گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دزێكیان بڵاوكرده‌وه كه بوتڵه غازێكی له ماڵێك دزیووه، دواتریش له به‌رده‌م كامێرای چاودێریی ماڵه‌كه‌دا ده‌ست ده‌كات به سه‌ما.
دزه‌كه له كوڕێكی گه‌نج ده‌چێت كه به‌شه‌و چوه‌ته ماڵێكه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌یبات ته‌نها بوتڵه غازێكه، له‌كاتی رۆیشتنیدا تێبینیی ئه‌وه ده‌كات كه كامێرای چاودێری هه‌ڵواسراوه، له‌بری ئه‌وه‌ی دزه‌كه بشڵه‌ژێت، كه‌چی ده‌ست ده‌كات به سه‌ما و به ویستی خۆی كات به‌سه‌ر ده‌بات و به ده‌وری بوتڵه‌غازه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی كامێرا چاودێرییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراق، گرته‌كه ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا و له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوكردنه‌وه‌شی دزه‌كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی لێهات.
PM:09:18:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 12880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت