سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و کونسوڵی بەریتانیا کۆبوونەوە


وێستگە نیوز-

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگی کاری ئۆپۆزسیۆن کردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر ئەوەی خستەڕوو "مارتن وار کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە کە لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەبارەت بەگرنگی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی کوردستانگفتوگۆیان کردووە".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە مارتن وار ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا کاتیەتی بۆ دانیشتنی پەرلەمان و گەشەسەندنی دیموکراسی".

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەکردووە "ناکرێت پەرلەمان تائێستا دانەنیشتبێت و ناکرێت بەمشێوە رێز لە دامەزراوەکانی هەرێم نەگیرێت".

شاسوار عەبدولواحید جەختیشیکردەوە "ئێمە ئەم چوار ساڵە ئۆپۆزسیۆن دەبین و چاودێری حکومەت دەکەین و فشار دەکەین بە ئاراستەی چاکسازی راستەقینە لە هەرێم و باشترکردنی دۆخ و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان".


PM:08:18:21/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو