له‌هه‌ولێر باندێكی به‌كارهێنه‌رو كڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز -
له‌هه‌ولێر باندێكی به‌كارهێنه‌رو كڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیانیاندا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و تۆمه‌تباره‌كاندا رویدا و یه‌كێكیان هه‌ڵهات.
رائید هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له په‌یجی فه‌یسبوكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان له‌گه‌ڵ گروپێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه كه له‌ماڵێكدا جۆره‌ها مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه و كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كردووه".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر وتی: "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌دا، ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ندین جۆری ماده‌ی هۆشبه‌رو پارچه چه‌ك و مۆبایل و كه‌لوپه‌لی دیكه‌دا گیراوه، له‌نێویشیاندا ده‌فته‌رێك هه‌یه كه ناو و ژماره مۆبایلی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه كه ماده‌ی هۆشبه‌ریان له‌و گروپه كڕیوه".
وتیشی: "تۆمه‌تباره‌كان پێشتر چه‌ندینجار سه‌ردانی وڵاتانیان كردوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و ڤیزایانه‌ی له پاسپۆرته‌كانیان دراوه".
هاوكات رائید شاخه‌وان لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان رایگه‌یاند كه "له‌كاتی گه‌یشتنی هێزه‌كانیاندا بۆ سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی گروپێكی ماده‌ی هۆشبه‌ری تێدا بووه، یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان به‌چه‌كی كڵاشنكۆف ته‌قه‌ی له‌هێزه‌كانی پۆلیس كردووه و هه‌ڵهاتووه، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كانی دیكه ده‌ستگیركراون كه یه‌كێكیان ژنه".
PM:05:31:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 6400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت