نەخشەکارانی راپەڕینی سلێمانی پێکەوە گۆرانی دەڵێن
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
هونه‌رمه‌ند ئازاده ره‌ش، له سه‌ردانی بۆ لای یه‌كێك له نه‌خشه داڕێژه‌رانی راپه‌ڕینی سلێمانی له نه‌خۆشخانه كه چه‌ند رۆژێكه تووشی رووداوی هاتوچۆ بووه، باسی سه‌ركه‌وتنی نه‌خشه‌ی راپه‌ڕین ده‌كات.
هونه‌رمه‌ند ئازاده ره‌ش، بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "ئەم شەو گۆرانیم وت بۆ کاکە شێخ وەھابە خرە ھاورێی شاخ و شارم لە راپەرینی حەوتی سێ".
وتیشی: "سەرە خەفارەتی من و وەستا فەرھادی ھاورێمان بوو دەبێت زوو زوو لای بین چونکە ھەموومان ھاورێی کاتی تەنگانەین".
ئەوەشی راگەیاند: "من و ئەو و شەھید خالدی مه‌لا عه‌لی نەخشەی دەستپێکردنی راپەرینی سلێمانیمان دانا‌و بەرەبەیانی حەوتی سێ لە فولکەی دەستارەکەوە دەستمان پێ‌کرد و سەرکەوتنمان بەدەست ھێنا".
ئازاده ره‌ش ئه‌وه‌شی باسكرد: "کاک وەھاب 10 رۆژ پێش ئێستا لە رێگەی ھەولێر تووشی رووداوی ھاتوچۆ بوو
شکاوی ھەیەو نه‌شته‌رگه‌ری گەورەی بۆ کراوەو تۆپەی رانیان بە پلاتین بۆ داناوە".
هــ. ر
AM:11:27:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 18828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت