زیاترله 100 كۆچبه‌ر له ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاستدا خنكان
وێنە-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه لە چەند رۆژی رابردوودا 117 کۆچبەر لە دەریای سپیی ناوه‌ڕاستدا خنکاون.
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتدپرێس بڵاویكرده‌وه كه پاپا فڕه‌نسیس، پاپای ڤاتیكان سەبارەت بە مەرگی 170 کۆچبەر هاوخه‌میی خۆی ده‌ربڕیووه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا لە دەریای سپیی ناوه‌ڕاستدا خنکان.
ئه‌مڕۆ یەکشەمە 20ی كانونی دووه‌می 2019، لە گۆڕەپانی سانت پێترس، پاپا فرانسیس وتی: "ئەوانەی خنکان بە هیوای ژیانێکی باشتر بوون و ڕەنگە قوربانیانی قاچاغیکردن بە مرۆڤ بوون."
راشیگه‌یاند: "وەرن با بۆ ئەو قوربانیانە بپاڕێینەوە و هەم بۆ ئەو کەسانەش کە بەرپرسیارن کە چی رویدا."
هاوكات رێكخراوی په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندوه: 117 کۆچبەر یان خنكاون یان بێ سەر و شوێنن، ئه‌وه‌ش دوای ئەوەی به‌له‌می قاچاغچیەک لە 18ی كانونی دووه‌می 2019، نوقمی دەریا بوو و 53ی دیكه‌ش لە به‌له‌مێكی دیکە لە ڕۆژئاوای ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕستدا چەند ڕۆژێك پێشتر گیانیان لەدەستدا.
راشیگه‌یاندوه کە ئەگەرچی ئێستا ژماره‌یه‌كی کەمتر له په‌نابه‌ران كۆچ دەکەن، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستدەدەن زۆر زیادی كردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامەی ئیندپێندێنت-ی چاپی بەریتانیا دەڵیت ئه‌و كاره‌ساته یه‌كێكه له كاره‌ساته به‌رده‌وامه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه لە ساڵی 2018 دا، لە هەر 18 په‌نابه‌رێك یەکێكیان یان مردون یان لە سەفەر بۆ ئەوروپادا بێسەروشوێن بوون.
PM:06:23:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت