راكان جبوری قایمقامی حه‌ویجه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ سڕ ده‌كات
راکان جبوری و سەبهان خەڵەف
وێستگه نیوزـ
پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بۆ ماوه‌ی دوو مانگ سه‌بهان خه‌ڵه‌ف، قایمقامی حه‌ویجه‌ی سڕكرد و نوسراوی ده‌ستهه‌ڵگرتنشیی بۆ كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی كه‌ركوك ناو، ئه‌و بڕیاره‌ی راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ركراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناكۆكییان له‌سه‌ر كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له قه‌زای حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری.
ناجی حەواس، سه‌رۆكی ئەنجومەنی قەزای حەویجە به كه‌ركوك ناو-ی راگه‌یاندوه: "قایمقامی قەزای حەویجە داوایکردبوو كه نابێت رێکخراوەکانی کۆمەڵگه‌ی مه‌ده‌نی سەردانی قەزای حەویجە بکەن تا لیستی کار و چالاکیی و خزمەتگوزارییه‌کانی ساڵی 2018 بۆ قایمقامیه‌ت نه‌نێرن، به‌ڵام بەشێک لە رێکخراوەکان داواکارییەکەی قایمقامیان ره‌تكردۆته‌وه و ئه‌و پێشنیاره‌یان پێ باشنه‌بوو، راشیانگه‌یاندبوو كه ئه‌وه کاری ئیدارەی کەرکوکە نەک ئیدارەی قەزایەک".
وتیشی "ئه‌وه وایكرد پارێزگاری کەرکوک بڕیار بدات بە دەستهەڵگرتنی سه‌بهان خه‌ڵه‌ف، قایمقامی قەزای حەویجە بۆ ماوەی 60 رۆژ".
ناجی حه‌واس وتشیی "ئێستا لە چاوەڕوانی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاریین، چونكه بەڵێنی ئەوەمان وەرگرتووە بۆ ئەم هەفتەیە هەڵیبوەشێنێتەوە".
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 17ی كانونی دووه‌می 2019، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای حه‌ویجه به سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانی راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوكیان كرد و سه‌باره‌ت به هه‌وڵدان بۆ رازیكردنی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی.
PM:09:57:19/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت