پێداویستييه‌كانی پرۆژه‌ی دانانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با گه‌یشته سلێمانی
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌شێك له كه‌ره‌سه و پێداویستييه‌كانی پرۆژه‌ی دانانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با گه‌یشته گه‌نجینه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ئه‌ندازیار سالار حوسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: "وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی دانانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با، به‌شێك له كه‌ره‌سه و پێداویستییه‌كانی گه‌یشته گه‌نجینه‌كانمان".
وتیشی: "گه‌نجیه‌كی زۆر باش بۆ كه‌ره‌سته‌وپێداویسته‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك دابینكراوه، كه تیایدا كۆگا ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه "دوای گه‌یشتنی قۆناغه‌كه‌كانی دیكه‌ی كه‌ره‌سه‌و پێداویستییه‌كانی له ئاینده‌كی نزیكدا ده‌ست به‌دانانی پێوه‌ره‌كان ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی یه‌كێكه له‌و پرۆژه گه‌ورانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانی كاره‌بای داده‌نێت، وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با و به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌باش له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 1.5 ملیۆن هاوبه‌شی كاره‌با هه‌یه".
PM:03:50:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت