مووچەی دوو وەزارەت دابەشدەکرێت


وێستگە نیوز-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەکرێت و سبەی یەکشەممە مووچەی کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە وێستگە نیوزی ڕایگەیاند رۆژی یەکشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2019، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

سەرچاوە ئاگادارەکە وتیشی "رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت".

پێشتریش وەزارەتەکانی پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوویان وەرگرتوە.


AM:11:32:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 4684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو