پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە


وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات و متمانەدان بە کاندیدی پۆستە وەزاریەکان لە بەرنامەی کاردا نییە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ شەممەی بڵاوکردەوە و تێیدا پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوی ئاگرەکەی ناوچەی ئەعزەمیەی بەغدا دەخرێتە دەنگدانەوە.

بەگوێرەی کارنامەکە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای كۆمەڵگەی زانستی و پرۆژە یاسای بەڕێوەبەری دارایی و یاسای تاوانە ئەلیكترۆنییەكان و یاسای سندوقی بەدەستهێنانەوەی پارەكانی عێراق دەكرێت.

ئەوە لە کاتێدایە تا ئێستا سێ وەزارەتی کابینەکەی عەبدولمەهدی بێ وەزیر ماونەتەوە و دەنگدان بە متمانەدان بە کاندیدەکانی ئەو پۆستە وەزاریانە لە بەرنامەی کاردا نییە.


AM:10:56:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو