راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسی هەرێم له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و
به‌فربارين له دۆلى فهقييان .9/1/2019
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 9ی كانوونی دووه‌می 2019، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر نزم ده‌بنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه: ئەم شەو تا بەیانی ئاسمان لە زۆبەی ناوچەکان ساماڵ و لە هەندێ ناوچەی دیکە پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما لە شارەکان بۆ نزیک سفر و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ چەن پلەیەک ژێر سفر و دروست بوونی شەختە و تەم لە هەندێ شوێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی كانوونی دووه‌می 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، له شاره‌كانی هه‌رێم باران بارین ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر به‌فر ده‌بارێت.. هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌فربارین ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و چیای ئه‌زمه‌ڕ و قه‌یوان و قه‌زاو ناحییه‌كانی گرته‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆلی باران بارین و به‌فر بارینه له كاته‌كانی ئه‌م شه‌و چوارشه‌ممه كۆتایی دێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما هه‌ر به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه و سنووری پارێزگای دهۆك ئاستی باران و به‌فری زیاتر ده‌بێت له چاو ناوچه‌كانی تر".
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 10ی كانوونی دووه‌می 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبوونی شه‌خته له كاته‌كانی به‌یانی زوو.
راشیگه‌یاند كه نزمترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 0، سلێمانی -1، دهۆك -2، كه‌ركوك 2 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هــ. ر
PM:09:59:09/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 46220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت