پوتن كه‌وته‌سه‌ر شوشه‌یه‌كی بۆن
وێنەی پوتن لەسەر بۆنی لیدەرز
وێستگه نیوزـ
ماركه‌ی بازرگانیی (لیده‌رز) بۆنێكی نوێی به وێنه‌یه‌كی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیاوه به‌رهه‌مهێنا، ئه‌وه‌ش وای له كۆشكی كرملین كرد ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و ماركه گرانبه‌هایه ده‌ربكات.
ئاژانسی ریبتڵی روسیا بڵاویكرده‌وه كه بۆنه نوێیه‌كه‌ی لیده‌رز تێكه‌ڵه‌یه‌كه له لیمۆ و كشمیشی ره‌ش و لیمۆی سه‌وز، ئه‌مه جگه‌له پوشی برنج و داری سنه‌وبه‌ر و میسك.
ماركه‌ی لیده‌رز یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2015 له كۆگای GUM له مۆسكۆ نمایش كرد و سه‌باره‌ت به‌م بۆنه نوێیه كه وێنه‌ی پوتن-ی له‌سه‌ره، مه‌كسیم فۆمشیۆڤ، دامه‌زرێنه‌ره به ره‌چه‌ڵه‌ك روسییه‌كه‌ی ماركه‌كه رایگه‌یاندوه كه بۆیه ئه‌و جۆره بۆنانه به‌رهه‌مده‌هێنێت تا گوازرشت له قه‌یسه‌ر و سه‌ركرده و پیاوه به‌هێزه‌كان بكات، ئه‌م بۆنه‌ش كه تایبه‌ته به پوتن، به باشترین ته‌كنه‌لۆجیا به‌رهه‌مهاتووه.
به‌گوێره‌ی سایته‌كه، وادیاره بیرۆكه‌كه‌ی دامه‌زرێنه‌ری لیده‌رز، به‌دڵی كۆشكی كرملین نییه و دیمیتری بیسكۆڤ، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریی له به‌كارهێنانی ناوی ڤلادیمێر پوتن بۆ مه‌به‌ستی بازاڕگه‌رمی دا و كۆمپانیاكه‌ی له‌وجۆره هه‌وڵانه ئاگادار كرده‌وه.
له‌پشت چیرۆكی بۆنی لیده‌رز چیرۆكێكی جیهانی هه‌یه و یه‌كه‌مجار مه‌كسیم فۆمشیۆڤ بۆنی "لیدهرزی ژماره یه‌ك"ی له فه‌ره‌نسا به‌هاوكاریی دیزاینه‌رێكی بۆن-ی بیلاروسی به‌ناوی فلاد ریكۆنۆڤ به‌رهه‌مهێنان، هه‌موو دیزانی به‌رهه‌مه‌كه‌ش له پۆڵه‌ندا كراوه و شوشهكهشی له ئیتالیا دروستكراوه.
دامه‌زرێنه‌ره‌كه ده‌ڵێت: به‌گشتی بۆن بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه حه‌زیان لێیه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تایبه‌تكراوه به‌و كه‌سانه‌ی كه سهرۆكهكهمانی خۆش ده‌وێت".
PM:09:11:07/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت