ئه‌مڕۆ چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تر مووچه وه‌رده‌گرن
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پلاندانان، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، كشتوكاڵ و ئاودێری، كاره‌با و هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ژینگه، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌زگای مین مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن.
هاوكات راشیگه‌یاند: رۆژی پێنجشەممە 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران مووچه وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ك وتی: "رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هه‌فته‌ی داهاتوو 23 و 24ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی خانەنشینانی سەربازی و خانەنشینانی مەدەنی دابه‌شده‌كرێت".
AM:08:24:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت