نرخی تمه‌ن له كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ يەكشهممه 16ی كانونی یه‌كه‌می 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوون.
ره‌وه‌ز ئامانج له نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ كه له‌كاتی داخستنی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، 992 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
وتیشی: "100 هه‌زار تمه‌ن به 12 هه‌زار و 150 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به 12 هه‌زار دینار بوو.
PM:06:03:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 5620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت