تورکیا: ساڵانێکە پەکەکە لە عێراقەوە هێرش دەکاتە سەرمان

‌حامی ئاكسۆی

وێستگە نیوز-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ساڵانێکی زۆرە پەکەکە لە خاکی عێراقەوە هێرش دەکاتە سەریان و وتیشی لەکاتێکدا عێراق ئامادە نییە ڕیگە لەو هێرشانە بگرێت تورکیا خۆی بەو کارە هەڵدەستێت.

حامی ئاكسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواندا ڕایگەیاند "ساڵانێکی زۆرە پەکەکە لە عێراقەوە هێرش دەکاتە سەر تورکیا".

ناوبراو وتیشی "چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد حکومەتی عێراق ڕێگە لەو هێرشانە بگرێت، بەلام ئەوەی نەکردووە".

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد "لە کاتێکدا کە حکومەتی عێراق ڕێگە لەو هێرشانە ناگرێت، تورکیا خۆی ئەو کارە دەکات و ڕێگر دەبێت".

دوو ڕۆژ پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا شەنگال و مەخموریان بۆردوومانکرد و لە ئەنجامدا چوار کەس شەهید بوون کە هەرچواریان لە ڕەگەزی مێ بوون.


PM:01:09:15/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت