دایکێک مندڵەکەی خۆی کوشت
وێستگە نیوز-
شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزور دایکێک بە هەڵە بە ئۆتۆمبێل بەسەر جەستەی مندڵەکەیدا دەڕوات و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە
منداڵەکە گیان لەدەستدەدات.
نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له قه‌زاى
شاره‌زوور، لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "شەوی ڕابردوو منداڵێك به ناوى محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د كه ته‌مه‌نى پێنج ساڵ بووه، به
بریندارى گه‌یه‌نراوه‌ته به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "کاتی گەیشتنی
بە نەخۆشخانە، منداڵەکە توشی خوێن بەربوون هاتووه".
بەگوێرەی ڕاگەینراوی نەخۆشخانەکە "منداڵەکە
بۆ چارەسەری پێویست ڕەوانەی سلێمانی کراوە بەڵام لە ڕێگەدا گیانی
لەدەستداوە".
نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ لە راگەیەنراوەکدا ڕوونیکردووەتەوە
"لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو منداڵە لەلایەن دایکیەوە بە
ئۆتۆمبێل لێیدراوە و ئۆتۆمبێلەکە بەسەر جەستەیدا ڕۆشتووە و بەهۆیەوە گیانی
لەدەستداوە".
ب.ع
AM:11:19:15/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 9112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت