ئه‌ردۆغان و تره‌مپ له‌سه‌ر هاوكاریكردنی زیاتر له سوریا رێككه‌وتن
ترەمپ و ئەردۆغان
وێستگه نیوزـ
سەرکۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاش ئاشكرایكردوه كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر هاوكاریكردنی زیاتر له سوریا رێككه‌وتون.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ به‌پێی سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویكرده‌وه كه پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەنجامدراوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ترەمپ تاوتوێی پرسە دوقۆڵییەکان و پرسی ئەمنی و تیرۆر و دواپێشھاتەکانی سوریایان کردووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا تەیب ئەردۆغان نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیای سه‌باره‌ت به یه‌په‌گه بە سەرۆکی ئەمریکا گەیاندوه.
ئاشكراشیكردوه كه هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ترەمپ رێککەوتون لەسەر دەستەبەرکردنی هاوكاریی کاریگەرتر لە سوریا.
ئەم پەیوەندییە ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ لەکاتێکدایە، تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات دەکات، بەتایبەتی منبج کە لە ژێر کۆنترۆڵی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه.
PM:09:03:14/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت