كه‌شناسی هه‌رێم: له دهۆك بارانه و له سلێمانی ته‌مێكی چڕ
وێستگه نیوز ـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئێستادا له ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای دهۆك نمه‌بارانه و له سلێمانی-ش ته‌مێكی چڕ و مه‌ودای بینینی ئاسۆیی كه‌مكردۆته‌وه بۆ 200 مه‌تر.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئێستا نمه باران له ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای دهۆك به‌رده‌وامه".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "پێشبینیش ده‌كرێ له دوای نیوه شه‌و تا به‌یانی رێژه‌ی ئه‌م باران بارینه ببێته بارانی به‌لێزمه له‌و ناوچانه و رێژه‌كه‌شی زیاد بكات به شێوه‌ی نمه باران و بارانی مام ناوه‌ند بگاته شاره‌كانیش له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هاوكات ته‌مێكی چڕ ناو شاری سلێمانی گرتووه و مه‌ودای بینینی ئاسۆیی كه‌مكردۆته‌وه بۆ 200 مه‌تر و مه‌ودای بینینی ستونیش بۆ 300 مه‌تر".
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی بارانبارینیش له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردووی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی كانونی یه‌كه‌می 2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڕی بارانبارینی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌مجۆره بڵاوكردوه‌ته‌وه:
هه‌ولێر دڵۆپ دڵۆپ
پیرمام 0.7 ملیمه‌تر
زاخۆ 0.1 ملیمه‌تر
ئاكرێ 1.6 ملیمه‌تر
ئامێدی 4.0 ملیمه‌تر
بامه‌رنێ 1.4 ملیمه‌تر
بارزان 3.2 ملیمه‌تر
كانی ماسی 1.6 ملیمه‌تر
PM:09:45:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 16080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت