باری كه‌ش و هه‌وای سبه‌ینێ دووشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌ستۆی توركیا سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2017/11/26 له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه سبه‌ی دووشه‌ممه 2017/11/27 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
كه‌شناشی هه‌رێم باسی له‌وه‌ش كردووه كه پله‌كانی گه‌رما به یه‌ك تا دوو پله روو به به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
AM:10:17:26/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 18038
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت