پۆمپیۆ هۆشداری ده‌دات: ده‌بێت به‌رپه‌رچی ئێران بدرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌پێویستی زانی به‌رپه‌رچی چالاكییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا بدرێته‌وه و پێی وایه ئه‌و چالاكییانه سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ی تێكداوه، هوشداریشی دا لەوەی کردوەکانی ئێران ناوچەکە روبەڕوی کارەسات دەکاتەوە.
له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی كانونی یه‌كه‌می 2018 بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه و دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌و وڵاته ته‌رخانكرابوو، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: "رژێكی ئێران به‌رده‌وامه له پته‌وكردنی جبه‌خانه موشه‌كییه‌كه‌ی و ئێستا تاران 200 موشه‌كی بالیستیی هه‌یه كه بوه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر هاوبه‌شه‌كانمان له ناوچه‌كه‌دا".
پۆمپیۆ لێدوانی چه‌ند رۆژی رابردوی سه‌ركرده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی وه‌ك به‌ڵگه باس كرد كه وتبوی مه‌ودای موشه‌كه دورهاوێژه‌كانی ئێران ده‌گاته 2 هه‌زار مه‌تر و له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 40 بۆ 50 تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كیشی ئه‌نجامداوه كه ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی پۆمپیۆ، ته‌حه‌داكردنی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه و بۆ ناوچه‌كه‌ش مه‌ترسیداره.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر واز له‌ئێران بهێنرێت به‌مجۆره‌ی ئێستا ده‌ست واڵا بێت، ئه‌وا گه‌له‌كانمان ده‌خه‌ینه به‌رمه‌ترسی و ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وینه جوڵه‌ش ئه‌وا كاره‌سات رووده‌دات، ئه‌مریكاش سه‌لامه‌تیی هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا به كارێكی پێویست و كارێكی له پێشینه ده‌زانێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ش وتی: سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا ده‌یانوت كه رێككه‌وتنه‌كه رژێمی ئێران ده‌كاته رژێمێكی میانڕه‌و، به‌ڵام ئه‌مه روی نه‌دا، به‌ڵكو ئه‌وه بووه په‌رده‌پۆشكردن بۆ كاره‌كانی و وه‌ك پۆمپیۆ وتی: ئه‌م رژێمه هێشتا ئه‌و رژێمه‌ی 39 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره كه خه‌ریكی كاری تێكده‌رانه‌یه.
PM:09:15:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت