وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قوتابیانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاری سه‌دا سه‌د هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارییه‌كدا كه به "گرنگ" ناوی بردووه، رایگه‌یاند كه "هه‌موو قوتابیانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاری (كۆتایی ساڵ)، هه‌روه‌ك ساڵانی پێشوو سه‌دا سه‌د هه‌ڵبژاردن ده‌بێت".
ئه‌م ئاگادارییه دوای ئه‌وه دێت كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌زاری (كۆتایی ساڵ)، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و 50 نمره‌ی له‌سه‌ر نووسین ده‌بێت و 50 نمره‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
PM:03:44:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت