ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و گۆڕان


وێستگە نیوز-

پارتی گۆڕان لە هەولێر کۆبونەوە و سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبونەوەکە ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی بۆ وێستگە نیوز خستەڕوو.


سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا ئیجابی بوون".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد "بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەت".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی "سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبونەوەیەکی تر ئەنجامدەدەین و گفتوگۆی زیاتر دەکەیەن".

ڕونیشیکردەوە "ئەگەری بەهێز ئەوەیە لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرێت".

لەبارەی پێکهێنای حکومەتەوە ئەو سەرچاوەیە وتی "ئەوەیان دەکەوێتە ساڵی نوێ بەڵام ئامادەکاری کراوە بۆ زوو یەکلاییکردنەوەی بابەتەکە".



PM:02:15:12/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت