نرخی دراو له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


شوان هادی، له‌ نووسینگه‌ی یۆرۆ  بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120 هه‌زار و 200 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 136 هەزار و 750 دیناره‌ و 100 پاوه‌ن به‌ 152 هه‌زار دیناره‌".

روونیشیكرده‌وه‌: 100 لیره‌ی توركی به‌ 22 هه‌زار و 650 دیناره‌ و 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 10 هه‌زار و 650 دیناره‌.

هــ. ر


AM:10:03:09/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 11364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو