كه‌وته به‌ر ره‌خنه
وێستگه نیوزـ
نانسی عه‌جره‌م، خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی روبه‌ڕوی هێرش و ره‌خنه‌ی به‌شێك له هه‌وادارانی بووه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سه‌ماكردنی به دووگیانی له ئاهه‌نگێك له ئه‌مریكا.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، نانسی عه‌جره‌م دوو گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌یه‌كی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌سه‌ر سته‌یج و به‌ده‌م یه‌كێك له گۆرانییه‌كانییه‌وه و به جلێكی كورته‌وه سه‌ما بۆ هه‌واداران و ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ده‌كات.
هه‌وادارانی نانسی رهخهیهكی زۆریان له عه‌زییه كورته‌كه‌ی گرت كه گوایه له‌گه‌ڵ دوگیانییهكهیدا ناگونجێت، هه‌ندێكی دیكه‌ش وتویانه كه نانسی به سهماكردنهكهی ره‌چاوی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه كه له دوا مانگی دوگیانییهكهیدا و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره بۆ كۆرپه‌كه‌ی.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه كه نانسی به دووگیانی له‌سه‌ر سته‌یج سه‌ما ده‌كات، پێش ئه‌مریكاش ئه‌و خانمه له ئاهه‌نگێكدا له فه‌ره‌نسا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به هه‌مان شێوه سه‌مای كردبوو.
PM:08:37:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 12164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت