دادگای هه‌ولێر سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر چوار بكوژدا سه‌پاند
وێستگه نیوز ـ
دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر چوار بكوژی پاسه‌وانه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا سه‌پاند.
میدیای فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر له دانیشتنی دۆسیه‌ی كوشتنی محه‌مه‌د عه‌زیز ناسراو به (قاسم)، پاسه‌وانی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، جارێكی دیكه سزای به‌سه‌ر بكوژه‌كاندا سه‌پاند و "هه‌ر چوار تاوانباره‌كه‌ی به له‌سێداره‌دان سزا دا".
ئه‌وه‌شی وتووه: "دانیشتنه‌كه‌ی دادگا به ئاماده‌یی دوو له بكوژه‌كان به‌ڕێوه چوو، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو بكوژه‌كه‌ی دیكه پێشتر هه‌ڵاتوون و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه به بێ ئاماده‌بوونی خۆیان سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا".
میدیا فه‌رمییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، پێشتر دادگا، سزای له‌سێداره‌دانی ته‌نها بۆ دوو له بكوژه‌كان ده‌ركردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌زیزه‌وه بڕیاره‌كه له دادگای ته‌میز تانه‌ی لێ درا و، جارێكی تاوانباره‌كان دادگایی كرانه‌وه.
محه‌مه‌د عه‌زیز، پاسه‌وانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له شه‌وی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له 30ی نیسانی 2014، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له‌به‌رده‌م مه‌ڵه‌بنده‌كه‌ی هێرشی كرایه سه‌ر و كوژرا.
هــ. ر
PM:11:54:04/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 14072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت