شوی به پادشا كرد
وێستگه نیوزـ
شاجوانی ته‌مه‌ن 25 ساڵی مۆسکۆ کە ئەمساڵ هاتە سەر ئایینی ئیسلام، شوی به پادشای مالیزیا كرد كه 24 ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره.
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی نێوان ئۆكسانا ڤۆیڤۆدینا، شاجوانی مۆسكۆ بۆ ساڵی 2015 و سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م، پادشای مالیزیا كه ته‌مه‌نی 49 ساڵه، له كۆمه‌ڵگه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا به‌ناوی بارۆفۆشا كۆنسێرت هیڵ به‌ڕێوه‌چوو كه یه‌كێكه له ناوچه به‌ناوبانگه‌كانی تایبه‌ت به ئاهه‌نگگێڕان.
پێشتر سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م له‌گه‌ڵ خانمێكی دیكه به‌ناوی زوبه‌یده نوره‌دین هاوسه‌رگیریی كردبوو، به‌ڵام جیابونه‌ته‌وه و هیچ منداڵێكیشیان نه‌بووه.
میدیاكانی روسیا ئاهه‌نگه‌كه‌ی نێوان پادشا و ڤۆیڤۆدینا به چیرۆكێكی خه‌یاڵی وه‌سف ده‌كه‌ن كه تیایدا دابونه‌ریتی مالیزیا و روسیا تێكه‌ڵكراون.
سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م كێیه؟
ناوی ته‌واوی، تینگۆ محه‌مه‌د فارس به‌ترا-یه و به محه‌مه‌د-ی پێنجه‌م ناسراوه، پادشا له 6ی تشرینی یه‌كه‌می 1969 له شاری كۆتابه‌هارۆ له مایزیا له‌دایكبوه و له 13ی ئه‌یلولی 2010 بوه‌ته سوڵتانی ولایه‌تی كلنتن و جێی ئیسماعیل به‌ترا-ی باوكی گرته‌وه، له ساڵی 2016ش بوه سوڵتانی مالیزیا.
ئۆكسانا ڤۆیڤۆدینا كێیه؟
ئۆكسانا له‌دایكبوی ساڵی 1993یه و له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا نازناوی شاجوانی مۆسكۆ-ی پایته‌ختی روسیای به‌ده‌ستهێنا و له‌نێو 32 خانمی شۆخوشه‌نگدا به جوانترین خانم هه‌ڵبژێردرا.
له مانگی نیسانی 2018 ئۆكسانا هاته سه‌ر ئایینی ئیسلام و ناوی خۆی بۆ ریحانه ئۆكسانا گۆرباتینكۆ گۆڕی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بووه‌ته خانمی یه‌كه‌می مالیزیا و شوی به پادشای ئه‌و وڵاته كردوه، به‌ڵام ئۆكسانا هه‌رگیز نابێت به شاژنی ئه‌و وڵاته، چونكه به‌پێی ده‌ستوری مالیزیا نازناوی شاژن ده‌درێت به‌و كه‌سه‌ی كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی وڵاته‌كه بێت.
PM:06:46:28/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 9764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت