به‌دوای زاوایه‌كدا ده‌گه‌ڕێت
وێستگه نیوز –
دوای چه‌ندین هه‌وڵی شكستخواردوو، خانمێكی ئه‌مریكی به جلوبه‌رگی بوكێنییه‌وه له شه‌قامه‌كاندا ده‌ستی به گه‌ڕان به‌دوای زاوایه‌كدا كرد.
رای كه خانمێكی ئه‌مریكییه رایگه‌یاند كه "په‌یوه‌ندییه‌كی جددیم ده‌وێت و زۆر حه‌ز به هاوسه‌رگیری ده‌كه‌م، بۆیه بڕیارم دا جلوبه‌رگی بوكێنی له‌به‌ر بكه‌م و چالاكییه‌كانم ده‌ست پێكه‌م".
رای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی به دروستكردنی هه‌ژمارێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به‌ناوی "knotyouraveragejewishgirl" ده‌ستپێكرد، دواتر جلوبه‌رگی بوكێنی و بابه‌تی جوانكاری كڕی بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێی چالاكییه‌كانی رۆژانه‌ی وه‌ك بازاڕكردن و گه‌ڕان به شه‌قامه‌كاندا به به‌رگی بوكێنییه‌وه به‌دوای زاوای ئاینده‌یدا بگه‌ڕێت و وێنه‌كان له هه‌ژماره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.
رای ده‌ڵێت: "دوای ئاشنابوون به په‌یوه‌ندییه شكستخواردووه‌كانی هاوڕێكانم، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ده‌ستی پێكرد، بڕیارمدا ئه‌م كاره بكه‌م".
وتیشی: "بۆیه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له نیویۆركه‌وه بۆ نیو ئۆرلینز به جلوبه‌رگی بوكێنییه‌وه ده‌ستم كردووه به گه‌ڕان بۆ به‌دوای زاوای چاوه‌ڕوانكراودا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوڕێكانی و خێزانه‌كه‌ی و خه‌ڵك له شه‌قامه‌كان و ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كانیش وه‌ك خانمه هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریكی "تینا فای" سه‌رسام بوون به كاره‌كه‌ی و پێی دڵخۆش بوون.
وتیشی: "سه‌رقاڵی پلاندانانم بۆ ئه‌وه‌ی به‌جلوبه‌رگی بوكێنییه‌وه به‌ره‌و ژماره‌یه‌ك وڵات له‌نێویاندا فه‌ڕه‌نسا و ئیسرائیل گه‌شت بكه‌م".
ئه‌و خانمه ئه‌مریكییه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و بۆچوونه‌ی به‌رهه‌می باشی هه‌بووه و چه‌ندین كه‌س داوای هاوسه‌رگیرییان لێكردووه، به‌ڵام ئه‌م خوازیاره په‌له نه‌كات و به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڕان به‌دوای زاوایه‌كی باش‌دا.
سه‌رچاوه: ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابع
AM:10:33:23/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 9324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت