به‌ڤیدیۆ..كه‌پڵه‌كه‌ی له‌ مردن رزگار كرد


وێستگه‌ نیوزـ

گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ له‌ كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ تۆمار كراوه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام نازانرێت شوێنه‌كه‌ كوێیه‌.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كچ و كوڕێك به‌ رێگایه‌كدا ده‌ڕۆن و له‌پڕ ئۆتۆمبیلێكیان به‌ خێراییه‌كی زۆر لێ په‌یدا ده‌بێت كه‌ كه‌وتوه‌ته‌سه‌ر لا و له‌سه‌ر دوو تایه‌ ده‌ڕوات و زۆر لێیان نزیك ده‌بێته‌وه‌.

بۆ رزگاربونیانن كوڕه‌كه‌ له‌پێشدا باوه‌ش به‌ هاوڕێ كچه‌كه‌یدا ده‌كات و خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌ سه‌ر شۆسته‌كه‌، واش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌شێك له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ر كوڕه‌كه‌ كه‌وتبێت.


PM:09:08:20/11/2018












ئه‌م بابه‌ته 11844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو