هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ توركیا


وێستگه‌ نیوزـ

له‌داوی راگرتنی بۆ زیاتر لە یەک ساڵ، رۆژی هەینی 16ی تشرینی دووه‌می 2018، جارێکی دیكه‌ حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك لە ڕێی بۆرییه‌كانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا هه‌نارده‌بكرێته‌وه‌ و پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ش ده‌ستپێكرد.

هه‌ر ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ ئه‌ندرۆ بیێك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌ دیداری نێوانیاندا هه‌ردوولا پێشوازییان له‌ بڕیاری حكومه‌تی عیراقی فیدرال كرد به‌ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك به‌ ڕێگه‌ی بۆریی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه‌یان به‌وه‌ له‌قه‌ڵه‌مداوه‌ كه‌ سودێكی باشی بۆ ته‌واوی عیراق ده‌بێت.


هه‌ر هه‌مان رۆژ جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسی: "دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوکدەتوانێت داهاتی ونبوو  و خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکی عیراق بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و عیراق بکاتە وڵاتێکی سەربەخۆ لە رووی وزەوە. 

پاشان برێت و فەلاح مستەفا لەسەر نەوتی کەرکوک و هەماهەنگی ئاسایشی ناوچەکە کۆبوونەوە و له‌ تویتێكدا مەکگۆرک ئاشكرایكردوه‌ كه‌ هەردوولا قسەیان لەسەر هەماهەنگییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردوە، بابەتەکانی کۆبوونەوەکەش بریتی بووه‌ لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە رێگەی بۆڕی هه‌رێمی کوردستان و هەماهەنگی بەهێزکردنی ئاسایش و پشتگیریکردنی کەمینەکان.

برێت مەکگۆرک دەڵێت:" بۆ هەماهەنگییەکی توندوتۆڵتر لەنێوان بەغدا و هەولێر قسەمان لەسەر چەند هەلێکی نوێ و هیوابەخش کرد."


دوای سەپاندنی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا، ئەمریکا دژی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بوو بۆ ئێران، بۆ ئەو مەبەستەش پشتگیری رێککەوتنی هەولێر و بەغدای دەکرد بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی تورکیاوە.


PM:11:41:16/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو