مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی رابردووی فه‌رمانبه‌ران و بڕیاره سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی به وێستگه نیوزی وت: "سبه‌ی پێنجشه‌ممه 15ی تشرینی دووه‌می 2018 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت".
وتیشی: "هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی دیاریكراو دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامانی دابه‌شكرد.
له رۆژی دووشه‌ممه 5ی تشرینی دووه‌می 2018، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی رابردوو ده‌ستیپێكردووه و به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی حكومه‌ت هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.
PM:07:45:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 13512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت