پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمه‌تباری ده‌ستگیركرد
وێستگه نیوزـ
مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له هه‌ڵمه‌تێكدا دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر 18 ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتادا گرت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە لە دوو چالاكییدا دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستیش بەسەر 18 ماتۆرسکیلیشدا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: سەرجەم ماتۆرسکیلەکان بێ سەرەتا بون و شۆفێرەکانیان روبەروی یاسا کرانەوەو لەئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی یاسای 21ی ھاتوچۆ بەندن.
ھەر ئەمرۆ شه‌ممه لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی ھەواری شارەوە بەھاوکاریی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان/ رۆژئاوا، دوو تۆمەتبار بەپێی مادەکانی 430 و 431 دەستگیرکران کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبووه.
PM:06:28:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت