هۆكاری كوشتنی یاریزانه‌كه‌ی به‌رازیل ئاشكرا بوو
دانیال كوریا
وێستگه نیوزـ
ده‌وترێت هۆكاری كوشتنی ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه‌ی به‌ناوی دانیال كوریا به چوكی بڕدراو و دوو برینی قوڵ له ملی دا به كوژراوی دۆزرایه‌وه، ئه‌وه بووه كه له‌گه‌ڵ ژنی پیاوێكی بازرگاندا سه‌رجێگایی كردوه.
دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر كوشتنید لها رۆژی 28ی مانگی رابردوو، میدیا جیهانییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كی یاریزانی ناوبراویان بڵاوكرده‌وه كه له‌پاڵ خانمێكدا له‌سه‌ر جێگایه‌كه و سێڵفیی له‌گه‌ڵ گرتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی تشرینی دووه‌می 2018 ئێدسن بریتیس، پیاوی بازرگانی به‌رازیلیی ته‌مه‌ن 38 ساڵ دانی به‌وه‌داناوه كه له‌به‌ر توڕه‌یی خۆی پێ نه‌گیراوه، چونكه به وته‌ی ناوبراو، ئه‌و یاریزانه ویستویه‌تی لاقه‌ی ژنه‌كه‌ی بكات، هه‌ربۆیه به‌وجۆره دڕندانه‌یه كوشتویه‌تی، دەشڵێت: "هەر پیاوێکی دیکە لەجێگەی من بوایە، هەر ئەوەی دەکرد کە من کردم".
دانپێدانانی بریتیس بە کوشتنی دانیال کوریا
دوای وته‌كانی ئه‌و پیاوه، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێ بڵاوكرانه‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتووه كه دانیال كوریا له‌گه‌ڵ ژنی ئه‌و بارزگانه له‌سه‌ر جێكان و ده‌ریشكه‌وتوه كه یاریزانه‌كه به‌زۆر لاقه‌ی ژنه‌كه‌ی نه‌كردوه، به‌ڵكو كاره‌كه به ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا بووه.
پێشتریش وێنه‌ی گفتوگۆیه‌كی نێوان ئه‌و یاریزانه و هاوڕێیه‌كی له واتس ئاپ بڵاوكرایه‌وه كه یاریزانه‌كه به هاوڕێكه‌ی وتبوو ده‌چێت بۆ ئاهه‌نگێكی یادی له‌دایكبوون و له‌وێش سه‌رجێگایی له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌و كچه‌دا ده‌كات كه یاده‌كه ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ژنی بارزگانهكه.
هاوكات میدیاكانی به‌رازیلیش چونی دانیال كۆریایان بۆئه‌و بۆنه‌یه پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و ئاشكرایانكردبوو كه ده‌چێته یادی له‌دایكبونی كچێكی بازگانهكه به‌ناوی ئالانا كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه.
پێش كوشتنیشی یاریزانه‌كه ئه‌و وێنه سهرجێگاییهكانی له‌گه‌ڵ ژنی بازرگانه‌كه‌دا بۆ هاوڕێكانی ناردوه وبۆی دهرخستون كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌دا هه‌یه.
له 28ی تشرینی یەکەمی 2018، ئێزگه‌ی تۆك سپۆرت-ی ئینگیلیزی به‌پێی لێدوانی یانه‌ی ساوپاولۆ-ی به‌ڕازیل هه‌واڵی كوژرانی دانیال كۆریا-ی یاریزای یانه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دانیال دوو برینی قوڵ له ملیدا بووه و سه‌ری خه‌ریك بووه له ملی لێ ببێته‌وه، ئێزگه‌كه ئاشكراشیكردوه كه وێڕای كوشتنی ئه‌و یاریزانه، بكوژه‌كان كۆئه‌ندامی نێرینهشیان بڕیووه.
دانیال كوریا ته‌مه‌نی 24 ساڵه و سه‌ره‌تای ژیانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ تیمی تازهپێگهیشتویانی كرۆزیۆ ده‌ستپێكردوه و دواتر چوه‌ته یانه‌ی بۆتاڤاگۆ و ساڵی 2015 له یانه‌ی ساوپاولۆ گیرسایه‌وه.
له‌وكاته‌وه ئه‌و یارزیانه سێ جار به‌شێوه‌ی خواستن چوه‌ته یانه‌كانی كۆرتیبیا و پۆنتی و ریتاساوپینتۆ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیووه جێگه‌ی خۆی به‌ته‌واوی له یانه‌ی ساوپاولۆ بكاته‌وه.
PM:09:58:06/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 13448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت