رۆژنامه‌نووسێك رووداوه‌كانی نیو كاتژمێر به‌ر له هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆك كۆمار ده‌گێڕێته‌وه
بەرهەم ساڵح بەر لە هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عیراق
وێستگه نیوز –
رۆژنامه‌نووسێكی ئاگادار ورده‌كاری رووداوه‌كانی نیو كاتژمێر به‌ر له هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆك كۆماری عیراق ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه باس له‌وه ده‌كرا كه یه‌كێتی گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و بڕیاری داوه كه به‌رھه‌م ساڵح بكشێته‌وه، دواتر لاھور شێخ جه‌نگی دوا ته‌له‌فۆنی كرد و وتی "ته‌واو كشانه‌وه نییه و چی ده‌بێت با ببێت".
ئومێد محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری به‌غدای كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رووداوه‌كانی نیو كاتژمێر به‌ر له هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌گێڕێته‌وه و رایگه‌یاند كه "به‌رھه‌م ساڵح سه‌رقاڵ و قه‌له‌قه....به مه‌مه‌ڕی فراكسیونی یه‌كێتی دێت و ده‌چێت و كاتژمێر دروست 4:43 ده‌قیقه‌یه...چه‌ند جارێك چاكه‌ته‌كه‌ی به‌ری داكه‌ند و له‌به‌ری كرده‌وه.... من و په‌یامنێری كوردسات كاك بێستون و دوو له پاسه‌وانه‌كانی به‌رھه‌م ساڵح له دووری چه‌ند مه‌ترێكه‌وه چاومان له‌سه‌ر به‌رھه‌م ساڵح بوو....".
ئومێد محه‌مه‌د ده‌ڵێت: " به‌رھه‌م ساڵح وه‌ك بڵیی پێمان بڵێت زۆر ئاساییم نزیك بوه‌وه و به یه‌كێك له یاوه‌ره‌كانی خۆی وت (كاكه حه‌مه چییه بۆ وا دوودڵن...؟؟ ئاسایی بن، باوكی من پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتییه و ده‌چینه ناویه‌وه و یان سه‌رده‌كه‌وین یان ده‌دۆڕێین)".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "لاھور شێخ جه‌نگی و خالید شوانی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له ژووری جێگری سه‌رۆك فراكسیۆنی یه‌كێتی به دووری چه‌ند مه‌ترێك له ئێمه ده‌رگایان داخستووه و تاووتوێ پێشنیاره‌كانی پارتی ده‌كه‌ن بۆ كشانه‌وه‌ی یان مانه‌وه‌ی به‌رھه‌م ساڵح".
وتیشی: "سه‌رچاوه‌كه‌ی من له ناو ژووره‌كه پێی ووتم دووجار مه‌كگۆرك تێلی بۆ لاھور كرد و پێی ووت (به‌رھه‌م ساڵح بكشێننه‌وه)".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "وه‌فده‌كه‌ی پارتی له میوانخانه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له كۆبوونه‌وه‌دان و داوا ده‌كه‌ن به‌رھه‌م ساڵح بكشێته‌وه له‌به‌رامبه‌ردا ھه‌رچی پۆستی به‌غدا ھه‌یه بۆ یه‌كێتی بێت، له‌گه‌ڵ دوو ساڵی یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ یه‌كێتی بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌وانه‌ی له ماڵی كاك كۆسره‌تن له‌گه‌ڵ لاھور شێخ جه‌نگی له‌خه‌تن تا به‌رھه‌م ساڵح بكشێنێته‌وه....".
ئومێد محه‌مه‌د نووسیویه‌تی: "10 ده‌قه‌یه‌ك ماوه وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ لایه‌نه كوردییه‌كان تا له‌سه‌ر یه‌ك كاندید رێكبكه‌ون....له ناكاو كۆتایی ھات به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و شیعه بڕیاری دا به تێكڕا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بده‌ن تا تووشی خه‌له‌لی یاسایی و ده‌ستوری نه‌بن.....به ئێمه‌ی ڕاگه‌یندكاران وترا ته‌واو ئێستا نیساب ته‌واو بوو".
روونیشیكرده‌وه كه "له ھه‌مان كاتدا باس له‌وه ده‌كرێت كه یه‌كێتی گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و بڕیاری داوه كه به‌رھه‌م ساڵح بكشێته‌وه. چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی و ئه‌وانه‌ی له ژووره‌كه بوون له‌گه‌ڵ لاھور شێخ جه‌نگی پێیانووت.. (یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانی ژوره‌كه ئه‌مه‌ی پێ ووتم)، (تكایه مه‌یكشێننه‌وه....وه‌زعمان زۆر باشه له ناو په‌رله‌مانتاره‌كان....به‌س بیكشێننه‌وه ئه‌وه ئه‌م چوار ساڵه ھه‌موو شتێك ده‌دۆڕێنین...،!!)".
ئومێد محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد كه "لاھور شێخ جه‌نگی دوا ته‌له‌فۆنی كرد و له ناو ده‌رگای ژوره‌كه‌وه وتی ته‌واو كشانه‌وه نییه و چی ده‌بێت با ببێت....".
باسی له‌وه‌شكرد كه "به‌رھه‌م ساڵح چووه ھۆڵی دانیشتنه‌كه و جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ھه‌ستایه سه‌ر پێ و له شوێنی خۆیه‌وه ووتی (به‌رھه‌م ساڵح تاكه كاندیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار)".
راشیگه‌یاند كه تا ئه‌و كاته "فراكسیۆنی پارتی نه‌چوونه‌ته ھۆڵی دانیشتنه‌كه و چاوه‌ڕی بڕیاری وه‌فده‌كه‌ی پارتین و چاوه‌ڕێن فوئاد حسێن بێته بینای په‌رله‌مان....له‌ناكاو فوئاد حسێن گه‌شته بینای په‌رله‌مان و توشی سه‌رسوڕمان بوو كه به‌رھه‌م ساڵح نه‌كشاوه‌ته‌وه و له ھۆڵه‌كه‌یه و نیسابیش ھه‌یه....وه‌فده‌كه‌ی پارتی وا ده‌رده‌كه‌وت كه به‌ڵێنێكیان پێ درابێت جودا له‌مه‌ی ئێستا رووده‌دات....دواتر ده‌ركه‌وت كه رێككه‌وتنه‌كه زۆر دواكه‌وتووه به شێوازێك پارتی له كۆتا خوله‌كه‌كانی پێش ده‌نگدان دوا كارتی خۆی داوه و به‌شێك له ناوخۆی یه‌كێتی رازی بووه، به‌ڵام مه‌جالی تاووتوێكردنی تێدا نه‌مابوو، لای زۆرینه‌ی یه‌كێتییه‌كان و تا ڕاده‌یه‌كش زه‌مانی ئه‌وتۆی نه‌بوو...".
له به‌شێكی تر گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ئه‌و رۆژنامه‌نوووسه ده‌ڵێت: "كاتێك ئه‌ندامه‌كانی پارتی و فوئاد حسێن چوونه ھۆڵی دانیشتنه‌كه، ئاماده‌كاری بۆ ده‌نگدان ته‌واو ببوو....ده‌نگدان ده‌ستی پێكرد و به یه‌كه‌م جه‌وله كه‌س نه‌بوو به سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام به جیاوازییه‌كی زۆر به‌رھه‌م ساڵح له پێشه‌وه بوو".
ده‌شڵێت: "له پشووی پێش جه‌وله‌ی دووھه‌م فوئاد حسێن له شوێنی فراكسیۆنی پارتی دانیشتبوو ....له پڕ وتیان تێلێكی بۆ ھات و بڕیاریدا بكشێته‌وه، كه دواتر ده‌ركه‌وت له‌ڕێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه مه‌سعود بارزانی بووه تێلی بۆی كردووه".
په‌یامنێره‌كه‌ی به‌غدای كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راشیگه‌یاند كه "جه‌وله‌ی دووھه‌م ده‌ستی پێكرد و به‌رھه‌م ساڵح بوو به سه‌رۆك كۆمار".
رۆژی سێشه‌ممه 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، دانیشتنێكی تایبه‌ت په‌رله‌مانی عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌چوو و له خولی یه‌كه‌می پڕۆسه‌كه‌دا كێبڕكێی به‌هێز له‌نێوان . به‌رهه‌م ساڵح، كاندیدی یه‌كێتی و . فوئاد حسێن، كاندیدی پارتیدا بوو.
له خولی یه‌كه‌مدا كه به ده‌نگدانی نهێنی به‌ڕێوه‌چوو، د. به‌رهه‌م 165 ده‌نگ و د.فوئاد 89 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بونی رێژه‌یی یاسایی ده‌نگه‌كان كه دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بونی، هیچ كام له كاندیده‌كانی پارتی و یه‌كێتی به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردران و پرۆسه‌كه كه‌وته خولی دووه‌م.
له دانیشتنی خولی دووه‌می په‌رله‌ماندا له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، د. به‌رهه‌م ساڵح، كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌ر د. فوئاد حسێن-ی ركابه‌ری له پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ركه‌وت و به به‌ده‌ستهێنانی 219 ده‌نگ بەرامبەر 22 دەنگی کاندیدەکەی پارتی، د.بەرهەم به سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا.
دواتر پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه‌یه‌كی زۆری له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گرت و رایگه‌یاند كه رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردووه كه به‌رهه‌م ساڵح بكشێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی رێكه‌وتنه‌كه‌ی پێشێل كردووه.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "سەرۆک کۆمار بەنوێنەری کورد نازانین، ئەوەی یەكێتی نیشتمانی ئەمجارە كردی تێكدانی ئەم تەوافقە بوو، ئەمەش سەرەتایەكی خراپە بۆ یەكلا كردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار".
PM:09:42:20/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 68888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت