نیسان نوێترین ئۆتۆمبێلی قهشقای خسته بازاڕهوه
مۆدێلە نوێیەکەی نیسان قەشقا
وێستگه نیوز ـ
كۆمپانیای نیسان نوێترین ئۆتۆمبێلی لە جۆری قەشقای مۆدێل 2019 خستە بازاڕەوە كە بزوێنەرەكەی تۆربۆیەو هێزی 117 ئەسپی هەیە.
مۆدێلە نوێیەكەی نیسان قەشقای بەدیزاینێكی سەرنج راكێش و بزوێنەرێكی نوێوە دروستكراوە كە هێزێكی زیاتری پێدەدات و سوتەمەنییەكی كەم دەسوتێنێت، چونكە بزوێنەرێكی 1 پۆینت 2 لیتری تۆربۆی لەسەرە، كە بەهاوكاری كۆمپانیای (دایملەر- بێنز)ی ئەڵمانی دروستكراوە.
ئەم بزوێنەرە نوێیە جێگای بزوێنەرەكانی پێشوو دەگرێتەوەو توانای 117 ئەسپی هەیە، هەروەها لەتوانایدایە بەنزیكەی 11 چركە خێراییەكەی بگەیەنێتە 100 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.
هەروەها بۆ بڕینی 100 كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا تەنها پێویستی بە 5 پۆینت 3 لیتر سوتەمەنی هەیە، بەوهۆیەشەوە كەمترین گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن فڕیدەداتە دەرەوە، ئەمەو چەندین تایبەتمەندی دیكە وای لە مۆدێلە نوێیەكەی نیسان قەشقای كردووە ببێتە جێی سەرنجی كڕیارانی.
هــ. ر
PM:11:44:19/10/2018
ئهم بابهته 7456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت