پۆلیس دەستی بەسەر چەند ئامێرێکی بیرهەڵکەندندا گرت


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان ڕایگەیاند دەستیان بەسەر چەندین ئامێری بیرهەڵکەندندا گرتووە کە بە نایاسایی خەریکی بیرهەڵکەندن بوون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو شەوی ڕابردوو هێزەکانی توانیویانە لە ناحیەی بازیان دەست بەسەر پێنج ئامێری بیرهەڵکەندندا بگرن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە سێ ئامێری تری بیرهەڵکەندن لە سەیدسادق و پیرەمەگرون و سیتەک لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە هەڵکەندنی بیر قەدەغەکراوە و تەنها لە کاتێکدا هاوڵاتیان دەتوانن بیر هەڵکەنن کە لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە مۆڵەتیان پێبدرێت.


PM:05:49:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 12092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت