كاره‌ساتێكی دیكه‌ به‌سه‌ر كۆچبه‌رانی عیراقدا هات

‌وەرگەڕانی بارهەڵگرەکە

وێستگه‌ نیوزـ

لە ئاکامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک، زیاتر لە 40 پەنابەر بوونە قوربانی و له‌و ژماره‌یه‌ش 9ی هاوڵاتیی عیراقین.

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، بەرەبەیانی ڕۆژی 15 تشرینی یه‌كه‌می 2018، لە کاتی ڕۆیشتنی پەنابەران بۆ شاری ئزمیری تورکیا و بەمەبەستی خۆدەربازکردن بە ڕێگای دەریایی بە شێوەیەکی و نایاسای پێشگەیشتنیان بە کەناری ئارام، لە دەرئەنجامی وەرگەرانی ئەو بارهەڵگرە 9 پەنابەری عیراقی گیانیانله‌ده‌ستدا.

ئاری جه‌لال له‌زاری کوردە یەشار، نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەران رایگەیاند بەبێ ئەوزانیاریانەی بەدەستیان گەیشتوە، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستادوه‌ هاوڵاتی عیراقین و تەرمی قوربانیەکان لە ئیستادا لە بزیشکی دادی شاری ئزمیرن و سەرجەم 31 برینداریش لە نەخۆشخانەکانی ئەوشارەن . 

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران وتیشی: نوێنەرایەتییه‌كه‌یان بەردەوامە لە دیاریکردنی ناسنامەی سەرجەم ئەو پەنابەرانەی لەو روداوەدا بوونەتە قوربانی، بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ کونسوڵخانەی عیراق لە ئیسته‌نبول قسەیان کردووە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بریندارانی روداوەکە.

داواشی لە هاوڵاتیانی عیراق كردوه‌ هەرکەسێک کەسوکاری لەو روداوەدایە پەیوەندی بکەن بە بارەگای سەرەکی فیدراسیۆنی پەنابەران و نوێنەرایەتی تورکیای فیدراسیۆنی پەنابەران.

لیستی ناوی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ روداوه‌كه‌دا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون:


PM:05:15:18/10/2018










ئه‌م بابه‌ته 15932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت