یەکێتی نشتیمانی کوردستان بە توندی وەڵامی بارزانی دایەوە
وێستگە نیوز-
مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بە توندی وەڵامی
بارزانی دایەوە و لە ڕاگەیەنراوێکدا بارزانی بە نەزان ناوبردووە و ڕاشیگەیاندووە خیانه‌ت
سه‌رتاپای مێژووی پارتی داپۆشیوه.
مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە
ڕاگەیەنراوێکدا وەڵامی بارزانی دایەوە کە دوێنێ بە ناراستەوخۆ یەکێێتی بە
خیانەتکار ناوبردبوو.
لە ڕاگەیەنراوەکەی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیدا هاتووە "سه‌رۆكی
پارتی دیموكراتی كوردستان له رێگه‌ی هه‌ڵوێستێكی نادروسته‌وه، ده‌یه‌وێت هه‌وڵه‌كانی
ئاسییكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك له باربه‌رێت و به مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاری كۆمه‌ڵێك
تۆمه‌تی ناڕاستی به‌خشیوه‌ته‌وه".
ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی تێدایە "شكسته‌كانی كه به‌سه‌ر هێزی
پێشمه‌گه‌ی كوردستان‌و خه‌ڵكه كه‌ی هات، ئه‌وه‌ندی ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌یه
، هیچ به‌قه‌د ئه‌وه شكستی عه‌سكه‌ری‌و ئه‌منی نه‌بوه".
مەڵبەندی دووی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کردووە "خیانه‌ت و نه‌زانی
ئه‌وه‌یه له كاتێكدا، ئه‌و هه‌موو مه‌ترسی‌و هه‌ڕشه‌یه له سه‌ر وڵاته‌كه‌ت
بێت، كه‌چی به عینادی خۆت بكه‌یت‌و گوێ له هاوپه‌یمانه‌كانت نه‌گریت".
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "به پارتی و بارزانی
ده‌ڵێین، ئێوه دواین كه‌سن، كه ده‌بێ باسی خیانه‌ت بكه‌ن، چونكه خیانه‌ت سه‌رتاپای
مێژوی ئێوه‌ی داپۆشیوه".
دەقی راگەیەندراوەكەی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان
وه‌ڵامێك بۆ مه‌سعوبارزانی
له كاتێكدا
كوردستان به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانن
له هێزه سیاسییه‌كان، به‌و په‌ڕی تواناوه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی
هاوبه‌شدا، ته‌وای حزب‌و هێزه‌سیاسه‌كان، پێكه‌وه ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕكه‌ن به‌گشتی‌و
بۆ چاره‌سه‌ری بارودۆخی ئیداری‌و عه‌سكری شاری كه‌ركوك‌و ته‌واوی ناوچه‌دابڕاوه‌كان.
هه‌مو هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخه‌ین، كه‌چی به‌داخه‌وه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا بۆ
جارێكی‌تر .سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان. له رێگه‌ی هه‌ڵوێستێكی نادروسته‌وه،
ده‌یه‌وێت هه‌وڵه‌كانی ئاسییكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك له باربه‌رێت‌و به مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاری
كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕاستی به‌خشیوه‌ته‌وه.
دیاره ئه‌م هه‌ڵویسته
له‌م كاته‌دا بۆ ئه‌وه‌یه شكسته سیاسییه‌كان‌و قوماركردن به چاره‌نوسی گه‌لی
كوردستان، له رێگه‌ی ئه‌م تۆمه‌ته دروستكراوانه‌وه بشارنه‌وه و لایه‌نی تری پێ
تۆمه‌تبار بكات.
به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵكی
كوردستان ئه‌و راستیه باش ده‌زانن، كه رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی
هه‌ڵه‌و غروری سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌وه بو ، كه به‌هۆی گوێنه‌دانیان به هه‌ڕشه‌و
ئامۆژگارییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و حیساب نه‌كردن بۆ دۆستانی گه‌له‌كه‌مان،
سه‌ره‌نجام مافی چاره‌نوسی گه‌لی كوردیان كرده قوربانی.
ئه‌م سیاسه پڕ له
مانۆڕ و هه‌ڵانه‌ی پارتی بوه هۆكاری له ده‌ستدانی زیارت له 50% خاكی كوردستان،
به كه‌ركوكی قودسی كوردستانه‌وه.
بۆیه گومان له‌وه‌دانیه،
شكسته‌كانی كه به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌گه‌ی كوردستان‌و خه‌ڵكه كه‌ی هات، ئه‌وه‌ندی
ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌یه ، هیچ به‌قه‌د ئه‌وه شكستی عه‌سكه‌ری‌و ئه‌منی نه‌بوه.
ئه‌گه‌ر بابه‌ت‌و
باسكردن له خیانه‌ت ئه‌كرێت وه‌ك بارزانی باسی ده‌كات، ئێمه ده‌پرسین كێ له
دووبز و مه‌خمور وشه‌نگال و زومار و ده‌شتی نه‌ینه‌وا خیانه‌تی له پارتی كرد، كه
به‌و جۆره ئه‌م ناوچانه‌ی چۆڵكرد.؟!
بۆ راستكردنه‌وه‌ی
ئه‌م چه‌واشه‌كارییه‌یانه، گوته‌یه‌كی خودی بارزانی به بیردێنیه‌نه‌وه، كه له
كه‌ناڵی ( الجزیره) به رونی ده‌ڵێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێی وتم ئه‌گه‌ر
ریفراندۆم بكه‌ی ده‌تان گه‌ڕێنینه‌وه سنووری پێش 2003
بۆیه ئێمه ده‌ڵێین
خیانه‌ت‌و نه‌زانی ئه‌وه‌یه له كاتێكدا، ئه‌و هه‌موو مه‌ترسی‌و هه‌ڕشه‌یه له
سه‌ر وڵاته‌كه‌ت بێت، كه‌چی به عینادی خۆت بكه‌یت‌و گوێ له هاوپه‌یمانه‌كانت نه‌گریت،
كه له ناوه‌ڕۆكی هه‌ڕه‌شه‌كان ئاگاداریان ده‌كردی. له به‌رامبه‌ر دا به پێی (
ته‌سه‌وری خۆت) بڵێی باوه‌ڕناكه‌م عێراق هێرش بكات.
پێداگری سه‌ركردایه‌تی
پارتی له هه‌وڵه‌كانی‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ست پێشخه‌ری و هه‌وڵی وڵاتانی دونیا بۆ
دروستكردنی ژووری هاوبه‌شی عه‌سكه‌ری بۆ كه‌ركه‌ك، كه له هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی
عێراق‌و هێزی هاوپه‌یمانان پێكده‌هات. به جۆرێك هێزه‌كانی عێراق ته‌نها له
باشووری كه‌ركوك، جێگرده‌بوون. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه قبوڵ كرابان. بێگومان دۆخی
كه‌ركوك ناوچه‌كانی تر هه‌رگیز به‌م ئاسته نه‌ده‌گه‌یشت.
دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی
ریفراندۆم، كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكی كوردستان‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی دووچاری ئه‌م هه‌موو
نه‌هامه‌تییه‌كرد. كه‌چی ئێستا سه‌رانی پارتی له به‌غدا شه‌ڕی به‌ده‌ست هێنانی
پۆست‌و پله و ئیمتیاز ده‌كه‌ن.
ئه‌و (حزبه‌ی ) ئه‌وه‌نده
حیسابی بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد و به عێراقی ده‌گوت وڵاتی دراوسێ. ئێستا رۆژانه باوه‌ش
بۆ سه‌رۆكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌گرێته‌وه و له هه‌ولێر پێشوازییان لێده‌كات‌و
له به‌غدا هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
بۆ لێره‌وه به
پارتی‌و بارزانی ده‌ڵێین، ئێوه دواین كه‌سن، كه ده‌بێ باسی خیانه‌ت بكه‌ن.
چونكه خیانه‌ت سه‌رتاپای مێژوی ئێوه‌ی داپۆشیوه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای
دروست بوونی شۆڕشی نوێوه تا كو 31ی ئاب‌و راده‌ستكردنی شه‌نگال له 3ی ئابی 2014
و شه‌ڕی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان‌و باكوری كوردستان‌و كه‌وتنه پێش
ساواك‌و ئیتلاعات بۆ كوشتنی كوردانی رۆژهه‌ت‌و واڵاكردنی سنووری كوردستان بۆ سوپا
و ده‌زگای ئیستیخباراتی وڵاتان.
له كۆتاییدا به هه‌موڵایه‌كی
راده‌گه‌ێنین، دوای ساڵێك تێپه‌ڕین به سه‌ر شكستی ریفراندۆم‌و ئه‌و رووداوانه‌ی
كه به هۆیه‌وه خه‌ڵكی كه‌ركوكی كرده قوربانی. دانیشتیوانی خۆشه‌ویستی كه‌ركوك،
زۆر به ئاگان، كام لایه‌ن‌و كێ، پشتیوان‌و خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك‌و شاره‌كه‌یانه‌و
كێش، هه‌میشه له هه‌وڵی پیلانگێری‌و دوورخستنه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و خه‌ڵكه كه‌یه‌تی له
كوردستان.
هه‌مووان باش ده‌زانن
كام لایه‌ن ته‌نها بۆ نه‌وت‌و سامانه‌كه‌ی باسی كه‌ركوكی ده‌كرد و كام حزب‌و سه‌ركرده
هه‌میشه له خه‌می ژیان‌و گوزه‌ران‌و ئارامی كه‌ركوكی قودسی كوردستانه بوه.
ئه‌م هه‌وڵه چه‌واشه‌كارییانه
له كاتێكدایه، كه به بڕیاری پارتی ماوه‌ی ساڵێكه به‌رپرسه ئیداری‌و ئه‌منییه‌كانی
ئه‌و حزبه، بایكۆتی خه‌ڵك‌و شاری كه‌ركوكیان كردوه و زۆر به‌لایانه‌وه ئاسایی
بوو كه كۆی (12) كورسیه‌كه‌ی كه‌ركوك بۆ لایه‌نه‌كانی تربێت، به‌ڵام (ی.ن.ك) و خه‌ڵكی
دڵسۆزی كه‌ركوك، له 12ی ئایار زۆر به دروستی وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانیان دایه‌وه و
جارێكی‌تر كوردستانی بوونی كه‌ركوكیان دووپات كرده‌وه و متمانه‌ی خۆیان بۆ سیاسه‌تی
خه‌مخۆرانه‌ی یه‌كێتی دووپات كرده‌وه. له به‌رامبه‌ر دا ئه‌وانه‌ی كه‌ركوكیان به‌جێهێشت
بونه به به‌شێك له‌م دۆخه نه‌خوازراوه. ئێستاش كه هه‌وڵ‌و گفتوگۆی لایه‌نه‌كان
بۆ رێكه‌وتن له ئارادایه، سه‌رانی پارتی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ تێكدانی ئه‌م
زه‌مینه‌سازییه خستۆته‌كار ، به‌ڵام هه‌موولایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵی
ناحه‌زان‌و ئه‌وانه‌ی خه‌ون به وێران بونی كه‌ركوكه‌وه ده‌بینن، هه‌رگیز سه‌رناگرێت‌و
ئاشتی‌و ئاوه‌دانی‌و گفتوگۆی كه‌ركوكیانه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی دۆخی ئیداری‌و ئه‌منی‌و
خزمه‌ت گوزاری سه‌ره‌نجام سه‌رده‌كه‌وێ.
بژی كورد بژی
كوردستان
سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان
نه‌فره‌ت له خیانه‌ت‌و
ئه‌وانه‌ی له پێناو كورسی‌و نه‌وت كوردستانیان به‌م رۆژه‌گه‌یاند....
مه‌ڵبه‌ندی دووی
رێكخستنی كه‌ركوك
یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان
١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٦
AM:08:31:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 42496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت