ته‌رمی چوار په‌نابه‌ری كورد ده‌گاته‌وه هه‌رێمی كوردستان
فۆتۆ: گوگڵ
وێستگه نیوز -
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ته‌رمی چوار په‌نابه‌ری كورد ده‌هێنرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئاری جلال سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی رایگه‌یاند كه "ته‌رمی چوار قوربانی به‌ناوه‌كانی (عیسی عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د، عه‌بدوڵا عیسا عه‌بدولڕه‌حمان، شۆڕش عه‌بدولوهاب ئیسماعیل و محه‌مه‌د حسن ئه‌حمه‌د) سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ده‌هێنرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه، هاوكات سبه‌ینێ ئه‌و ژنه رزگاربووه‌ی رووداوه‌كه‌ش ده‌گاته‌وه هه‌رێم و له‌لایه‌ن كه‌سوكاری و هاوڕێیانی پێشوازی لێده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "وابڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 17-10-2018 كاتژمێر یه‌ك بۆ دووی پاش نیوه‌ڕۆ ته‌رمه‌كانیان بگاته‌وه هه‌ریمی كوردستان".
شه‌وی چوارشه‌ممه 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 له كه‌ناراوه‌كانی شاری ئیزمیری توركیا و له‌كاتی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ یۆنان، به‌له‌مێك كه 35 كۆچبه‌ری تێدابوو ژێرئاوكه‌وت كه 16 سه‌رنشینی كورد بوون.
PM:11:50:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت