روحانی: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات له ئێران بگۆڕێت
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ی ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا دژبه ئێران ده‌یكات، له چوار ده‌یه‌ی رابردودا وێنه‌ی نه‌بووه و واشنتن ده‌یه‌وێت سیستمی حوكمڕانی له ئێران بگۆڕێت.
له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا كه به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن پێشكه‌شیكرد، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: له 40 ساڵی رابردودا ئه‌مریكا ئیداره‌ی وه‌ك ئێستا نه‌بووه كه ئه‌وه‌نده دژایه‌تیی ئێرانییه‌كان و كۆماری ئیسلامی بكات، جاران یه‌ك كه‌س دوژمنایه‌تیی ده‌كرد و ئه‌وانی دیكه نه‌رمتر بوون، ئێستا هه‌موویان یه‌كیان له‌دژی تاران یه‌كیانگرتوه.
حه‌سه‌ن روحانی ئه‌مریكای به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ده‌رونی و ئابوری له‌دژی ئێران تۆمه‌تبار كرد و وتی ئه‌مریكا باوه‌ڕ به شه‌رعیه‌تی كۆماری ئیسلامی ناكات كه ده‌توانێت گۆڕانكاری له سیستمی ده‌سه‌ڵاتدا بكات، بۆیه كه‌مكردنه‌وه له به‌های شه‌رعه‌یه‌تی حوكمڕانی له ئێران ئامانجی كۆتایی ئه‌مریكایه و واشنتن ده‌یه‌وێت سیستمی حوكمڕانی له تاران بگۆڕێت.
لە مانگی ئایاری 2018 دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێکەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران کشایەوە کە لەساڵی 2015 دا لە نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا واژوو کرابوو، مه‌به‌ستیش له رێككه‌وتنه‌كه سنوردارکردنی بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و لەبەرامبەریشدا لابردنی سزاکانی ئەوروپا و ئەمریکا لەسەر تاران بوو.
دوای کشانەوەی ئەمریکا وڵاتانی ئەوروپی بەشدار لە ڕێکەوتنەکە ( بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا) لە هەوڵی ئەوەدان رێكکەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ڕزگار بکەن، بەڵام ئێران رازی بە داواکارییەکانیان نابێت.
رۆژی دووشەممە 6ی ئابی 2018، ترەمپ واژووی لەسەر گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران کرد ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی برده‌سه‌ر كه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دابووی.
رۆژی سێشه‌ممه 7ی ئابی 2018، تره‌مپ دوایین هەڵوێستی لەسەر ئەو بڕیارەی راگەیاند و سزاكانی سه‌ر ئێرانی واژوو كرد و خستییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دواتر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: "ئابڵوقەکانی سەر ئێران بە فەرمی چەسپان، ئەمانە دژوارترین ئابڵوقەن تا ئێستا سەپابن".
ترەمپ دەشڵێت: "لە مانگی 11، ئابڵوقەکان دەچنە قۆناغێکی دژوارترەوە، هەرکەسێک بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا ناکات، من تەنها داوای ئاشتی جیهانی دەکەم، هیچی دیکە!".
ئەمریکا ناڕازییە لە هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە و دەیەوێت لە رێگای سزاکان فشاری تەواو دروستبکات تا تاران لە پەلهاوێشتن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەشیمان بکاتەوە، تارانیش هەم رەتیدەکاتەوە و هەمیش سورە لەسەر ئەوەی سزاکانی ترەمپ چۆک بە کۆماری ئیسلامی دانادەن.
بڕیاروایه له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، ئه‌مریكا بەشی دووەمی سزاکانی بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێتەوە، لەم بەشەدا هەناردەکردنی نەوت و گازی ئێرانی قەدەغە دەکرێت، ئه‌مریكا ده‌ڵێت هه‌ر وڵات و لایەنێک هاوردەی ئەم دوو سەرچاوە سەرەکییەی داهاتی ئێران بکات، ئه‌ویش روبەڕوی سزاکانی واشنتن دەبێتەوە.
PM:04:17:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت