یوسف محه‌مه‌د: 12ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌ڵقه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نییه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند گه 12ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌ڵقه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی زنجیره‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م و "له هه‌ر شوێنێك شه‌ڕی زاڵكردنی چاكه‌ی گشتی هه‌بێ به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت، ئێمه له‌وێین".
ئه‌مڕۆ د. یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵیادی 12ی ئۆكتۆبه‌ری 2015دا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
د. یوسف محه‌مه‌د سادق رایگه‌یاند كه "12ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌ڵقه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی زنجیره‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م و نادادی و، هه‌وڵدان بۆ سه‌روه‌ركردنی یاسا به‌سه‌ر هه‌موان و چه‌سپاندنی سیستم له كوردستان".
د. یوسف ده‌ڵێت: "12ی ئۆكتۆبه‌ری 2015 سه‌ره‌تای قۆناخێكی نوێ بوو بۆ ئێمه له شه‌ڕی ئیراده بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كوده‌تا و مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی یاسا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌م پێناوه‌دا، له‌و رۆژه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوكارانمان ده‌ستمان كرد به خه‌باتكی بێ وچان به كه‌ره‌سته‌ی ئێجگار كه‌م، به‌ڵام به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز چ له ناوه‌وه و چ له‌ده‌ره‌وه له ڕێی خه‌باتی دیبلۆماسیی په‌رله‌مانی. ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش، وازهێنانی بارزانی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بوو".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌زانین ڕێگای خه‌باتمان به گوڵ نه‌چێنراوه وكۆسپ و ئاسته‌نگه‌كان گه‌وره‌ن، به‌ڵام دڵنیاین كه ئیراده‌ی چاكه‌خوازی و خه‌ڵك سالاری دواجار هه‌ر سه‌ركه‌وتو ده‌بێ".
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "وه‌ك هه‌میشه له هه‌ر شوێنێك شه‌ڕی زاڵكردنی چاكه‌ی گشتی هه‌بێ به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت، ئێمه له‌وێین".
د. یوسف محه‌مه‌د نووسیویشیه‌تی: "زۆر سوپاس بۆ ئه‌و هاوكارانه‌م كه تا دوا سات سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئاسته‌نگه‌كان له‌گه‌ڵمان مانه‌وه. زۆر سوپاس بۆ پشتیوانیی هاونیشتیمانییانی خۆشه‌ویستم له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات..".
رۆژی 12ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2015 له بازگه‌ی پردێ له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه رێگا نه‌درا به د. یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی ئه‌وكاتی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بچێته‌ناو هه‌ولێر و به‌وهۆیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كه‌ی زۆر په‌رله‌مانی كوردستان له‌كار كه‌وت.
هاوكات به بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌زیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه بریتی بوون له "مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوریی و ساماڵ سەردار مەحمود وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کەمال موسلیم سەعید وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ڕێبوار خەلیل سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان" نێردرانه‌وه ماڵه‌وه.
PM:12:28:12/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت