سه‌لاحه‌دین به‌هادین و شاسوار عه‌بدولواحید کۆبونەوە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی و سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه و تاووتوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه تیایدا هاتووه: دوانیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، لە شاری سلێمانی و لە بارەگای نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی کرد لە وەفدێکی جوڵانەوەی نەوی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عه‌بدولواحید.
ئه‌وه‌ش هاتووه: لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عیراق و هەرێم و ناوچەکە کرا و بیرورایان گۆڕیەوە لەسەر دیاریکردنی کێشەکان و رێگا چارەیان.
لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە دا گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی 30ی ئه‌یلولی 2018، کرا و نیگەرانیان لە ناشیرنکردنی پرۆسەکە و ساختەکاریەکان و دەرئەنجامە نەخوازراوەکان دەربڕی و جەخت لەسەر زەرورەتی یەکهەڵوێستی و کاری هاوبەشی هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات کرایەوە.
پێشتریش شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌ردانی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر كرد و گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆسه‌ی سیاسی عیراق كرد.
هــ. ر
PM:04:08:11/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت