ئێران نزیکەی 7 ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو له‌ عیراق ده‌بڕێت

‌عەلی خامەنەئی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

وێستگه‌ نیوزـ

بە فەرمانی عەلی خامەنەئی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران نزیکەی 7 ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو ڕێگەی لێ دەگیرێت لە سنورەکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان بچێتە ده‌ره‌وه‌، ئەمەش ئەو ئاوانەیە کە لە خاکی ئێرانەوە دەچنەوە سەر روباری دیجلەی ناو عیراق.

عەلی موراد ئەکبەری، وەزیری گشتوکاڵ ئێران دوای راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌  بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاڕاستەی ئاوەکان 8 ملیار دۆلار بۆ هەردوو وەزارەتی وزە و کشتوکاڵ تەرخانکراوە.

ئەکبەری باسی لەوەشکردوە كه‌ ئەو ئاوە بەکاردەهێنن بۆ 3 پـرۆژەی سەرەکیی ناو وڵاتەکەیان لە خوزستان و ئیلام.

له‌ چه‌ندین ڕووبارەوە ئاو لە ئێرانەوە دێنە ناو خاکی عیراق و ساڵ به‌ ساڵ بڕی ئاوەکانیان کەمیان کردووە، بە تایبەتی لە هەرسێ روباری زێی بچوک و سیروان و ئەڵوەند كه‌ ده‌كه‌ونه‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌.


PM:09:46:10/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو