سەرۆک کۆمار پێشوازی لە فەرماندەیەک کرد کە پێشتر بە دروستکەری ئاڵۆزی ناوی بردبوو


ویستگە نیوز-

سەرۆک کۆماری نوێی عێراق پێشوازی لە عەبدول ئەمیر زەیدی کرد کە پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە بوو هێرشی کردە سەر ناوچە جێناکۆکەکان و بەرهەم ساڵح بە دروستکەری ئاڵۆزی و مەترسی ناوی بردبوو.

ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە دوێنێ سێشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکردووە لە ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی.

عەبدول ئەمیر زەیدی فەرماندەی پێشووی ئۆپەراسیۆنی دیجلە لە ڕیزی ئەو فەرماندانەدا بووە کە سەرۆک کۆمار پێشوازی لێکرردوون.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی کۆمار ئامانج لەو سەردانە پیرۆزباییکردن بووە لە بەرهەم ساڵح بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.

بەرهەم ساڵح لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە کە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە بە مەترسی ناو دەبات و دەڵێت بوونەتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی لە ناوچە جێناکۆکەکان.

عەبدول ئەمیر زەیدی لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی دەکرد لە ناوچە جێناکۆکەکان کە ئەوکات بەدەست هێزە کوردیەکانەوە بوو، ئەوەش ئاڵۆزی دروسکرد و بەشێکی زۆری هێزی پێشمەرگە ڕەوانەی ناوچە جێناکۆکەکان کرا بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوی سوپای عێراق و سەرکردە کوردەکان لێدوانی توندیان دەدا بەرامبەر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکە.



 


AM:11:28:10/10/2018








ئه‌م بابه‌ته 42080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو